سەرچاوەی ئاوی گێڵگەکانی سەوزەی تانجەرۆ تێکدرا – وێنە؛ قایمقامیەتی سلێمانی
پیس بوو و قایمقامیەتی سلێمانی تێکیداوە
سەرچاوەی ئاوی کێڵگەکانی سەوزەی تانجەرۆ تێکدرا
شۆڕش قادری
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆ سەرچاوەی ئەو ئاوەی تێکدا کە پێشتر کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی سەوزەیان بە ئاوی قورس (ئاوەڕۆ) پێ ئاو دەدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4.11.2026 تێکدراون، قایمقامیەتی سلێمانی چەند وێنەیەکی کاتی لەناوبردنی کێڵگەکانی داناوە و بابان ئەحمەد سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاندووە، “دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو سەوزانەی لە ناوچەی تانجەرۆ بە ئاوی قورس ئاو دەدران، دەرکەوت شیاو نیە بۆ خواردن و دوێنێ کێڵگەکانیان لەناوبرد، ئەمڕۆش سەرچاوەی ئاوەڕۆکەیان تێکدا و لەناویان برد”.
بابان ئەحمەد جارێکی دیکە هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە لەوەی کە هیچ سەوزەیەک بە ئاوی قورس ئاو نادرێن و سەوزەیەکی تەندروست دەگاتە دەستی هاوڵاتیان.