نووسینگەیەکی کۆرەک تیلیکۆم
دوای راگرتنی سیمکاردەکەی له بهغدا
كۆرهک تیلیكۆم: به مافی خۆمان دهزانیت داوای قهرهبوو بكهین
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای ئهوهی ئهمڕۆ له بهغدا كاركردنی سیمكاردی هێڵی تهلهفۆنی كۆڕهک تیلیكۆم راگیرا، كۆمپانیاكه ئهم ئێوارهیه راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و دهڵێت کۆمپانیاکەیان مافی خۆی دەپارێزێت لە داواکردنی قەرەبوو بۆ سەرجەم ئەو زیانانەی کە پێی گەیشتوون و پێی دەگەن، ههروهها دهپرسن: ئایا لۆژیکییە کە بڕیارەکانی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە سەرووی بڕیارەکانی دادگاوە بن لە عێراقدا؟
راگەیەندراوێکی فەرمی لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمەوە
لە کاتێکدا کە کۆمپانیای کۆڕەک پەرۆش بووە بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لە پێناو بەرگریکردن لە مافەکانی خۆی و مافی بەشداربووانیدا، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی یاسایی بەرامبەر ئەو بڕیارە ناڕەوایەی کە لەلایەن سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و گەیاندنەوە دەرچووە بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی رێککەوتن (تەسویە) کە چوارچێوەکەی بە رەزامەندیی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دیاریکرابوو؛ سەرباری ئەوەش سەرۆکی دەستەکە لەسەر هەڵوێستی خۆی پێداگر بوو، بگرە لەوەش زیاتر ڕۆیشت بە گرتنەبەری کۆمەڵێک رێکار کە هیچ پەیوەندییەکیان بە گرێبەستی مۆڵەتەوە نییە، وەک داخستنی بارەگای کۆمپانیایهكی تۆمارکراو بەپێی یاسای کۆمپانیاکانی عێراق.
پاش پەنابردنی ئێمە بۆ دادگای دادپەروەر و بەدەستهێنانی بڕیارێکی دادوەری کە جێبەجێکردنی دەستبەجێ دەیگرێتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەکە و بە کارا دانانی گرێبەستی رێککەوتنەکە، چاوەڕوانی ئەوە بووین کە دەستەکە ملبدات بۆ بڕیاری دادگا و پاساوی نوێ نەدۆزێتەوە بۆ بەردەوامیدان بە رێکارە ناڕەواکانی دژ بە کۆمپانیاکە.
لە کاتێکدا کە سەرمان سووڕماوە لە پێداگریی سەرۆکی دەستە لەسەر پێشێلکردنی یاسا لە ڕێگەی پابەندنەبوون بەوەی دادگای دادپەروەر بڕیاری لێداوە، کۆمپانیاکەمان مافی خۆی دەپارێزێت لە داواکردنی قەرەبوو بۆ سەرجەم ئەو زیانانەی کە پێی گەیشتوون و پێی دەگەن لە ئەنجامی ئەو رێکارانەی سەرۆکی دەستەکە بە شێوەیەکی تاکلایەنە گرتوونیەتەبەر و بەهۆی رەتکردنەوەی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی لە دادگاوە دەرچووە و جێبەجێکردنی دەستبەجێ دەیگرێتەوە.
پێویستە ئاماژە بە بەڵگەیەکی گرنگیش بدەین کە دەیسەلمێنێت ئەو رێکارانەی دژ بە کۆمپانیاکەمان گیراونەتەبەر لە هەڵوێستێکی پێشوەختەوە سەرچاوەیان گرتووە؛ ئەویش ئەوەیە سەرۆکی دەستەکە بۆ پاساودانی رێکارەکان، ئەمڕۆ 1.11.2026 نووسراوێکی بۆ ناردووین، لە کاتێکدا لە خوارەوە بە رێكهوتی 29.10.2026 واژۆی لێداوە.
لە دوای هەموو ئەمانە، مافی خۆمانە بپرسین: ئایا لۆژیکییە کە بڕیارەکانی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە سەرووی بڕیارەکانی دادگاوە بن لە عێراقدا؟!
له 20.8.2026 هێزێکی ئەمنی ئۆفیس و نووسینگەکانی کۆڕەکیان لە بەغدا داخست، بههۆی ئهو كێشانهی كۆمپانیاكه لهگهڵ دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراقهوه ههیهتی و تا ئێستاش چارهسهر نهكراوه.
ئهمڕۆش سیمكارتی كۆمپانیاكه بە فەرمی راگیرا.
بڕیارهكه لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق به پشتبهستن به بڕیاری دادگا دراوه، ئهمهش بههۆی بوونی کێشە یاسایی و داراییەکان و نەدانەوەی قەرز و شایستە داراییهكان، كه دهستهكه دهڵێت لهسهر كۆمپانیای كۆرهكه، لە بەرامبەردا کۆرەک تێلیکۆم بڕیارەکەی بە نایاسایی وەسف کردووە.
كێشهی كۆرهک و دهستهی راگهیاندن و پهیوهندییهكانی عێراق له ساڵی 2007هوه بهردهوامه.