"كه منداڵه‌كانیان له خوێندن ده‌رناچن ده‌یانكه‌ن به تایبه‌ت"
نۆره‌ی پشكنین بۆ منداڵانی خوێندنی تایبه‌ت له سلێمانی زۆر جه‌نجاڵه
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا – سلێمانی
له سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پشكنین بۆ منداڵانی ئۆتیزم و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندنی تایبه‌تدا وه‌ربگیرین و بخوێنن، لیژنه‌كه هه‌فته‌ی دوو رۆژ داده‌نیشن و ئه‌مه‌ش قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری دروست كردووه.
دایكی یه‌كێك له منداڵانی خوێندنی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8.10.2026 به 964ی وت، لیژنه‌كه له یه‌ك شوێنن و پێویسته له چه‌ند شوێنێكی شار كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن، چونكه سه‌ره‌یه‌كی زۆر هه‌یه و گواستنه‌وه‌ی منداڵانی ئۆتیزم و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته بۆ دایكان و باوكان.
وتیشی، ئه‌مڕۆ دوو سه‌عات نۆره‌م گرتووه و دواتر پێیان وتم هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ره‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌نوه‌ر كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی تایبه‌ت له په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به 964ی وت، كاری پشكنینه‌كه له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت، هه‌وڵیشیان داوه ئه‌و رۆتینه‌ی پێشتر هه‌بوو، كه‌می بكه‌نه‌وه و ئاسانكاری بۆ كه‌سوكاری منداڵه‌كان بكه‌ن.
وتیشی، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له كه‌سوكاری قوتابیان، كاتێك له كۆتایی وه‌رز منداڵه‌كانیان، كه ته‌ندروستن به‌ڵام ده‌رناچن، ده‌چن ده‌یانكه‌ن به “تایبه‌ت” بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربچن و پێشتر بۆیان كراوه، به‌ڵام ئێستا لیژنه‌كه زۆر به وردی كار له‌سه‌ر كه‌یسی منداڵه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن رێگری له‌و كاره بكه‌ن.
به قسه‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ر كه‌ریم، به پێی ئاماری وه‌رزی رابردووی خوێندن هه‌زار 906 منداڵ له خوێندنی تایبه‌تدا تۆمار كرابوون و بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی خوێندنیش ژماره‌كه زیادی كردووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا