لە دووسایدی دوکان بەرەو سلێمانی
تانکەرێکی پڕ لە قیر وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
964+
ئەحمەد محەمەد – دوکان
لەسەر رێگای دوکان بۆ سلێمانی تانکەرێکی پڕ لە قیر وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە ئەمشەو لەسەر دوو سایدی دوكان بەرەو سلێمانی لە ئاستی گەڕەكی یوغسلافی دوكان روویداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری 964 کەوتووە، شۆفێری تانکەرەکە کوردە و خەڵکی خەباتە لە هەولێر، خۆی بە ستوونی كارەبادا كێشاوە و بەهۆیەوە كارەبای گەڕەكی یوغسلاف بڕاوە، دواتر كەوتووەتە شیوەكەوە و تائێستا دەرنەكراوە، ئەو قیرەی كە باریكردووە هەمووی بە سەر شەقامەكەدا بڵاوبووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری