سەعاتی سفر؛
دوو هەڵبژاردنەکەی ئیسرائیل و ئەمریکا و هەڵگیرساندنەوەی شەڕ
ژووری هەواڵ
هەم ئیسرائیل و هەم هەفتەی داهاتوو ئەمریکا لە هەڵبژاردندا دەبن لەولاشەوە ناتانیاهۆ چووەتەوە بنکڵێشەی ترەمپ و داوای هێڕش بۆسەر ئێران دەکات، لەلایەکی دیکەشەوە ئاڵۆزیەکانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و بە تێرو تەسەلی لە سەعاتی سفر باس کراون.
عەوید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، ناتانیاهۆ ئەم شەڕە هەر هەڵدەگیرسێنێتەوە و ئەگەریش دەرنەچێت لە هەڵبژاردن هەر چەند مانگێكی لەبەردەستە.
سەبارەت بە ئەمریکا ئێران هەڕەشەی بڕینی کێبڵەکانی ئینتەرنێتی ژێر گەرووی هورمز دەکات و عەقید سەلام وتی کە پێی دەکرێت بەڵام دەبێت بگاتە کۆتایی یان گیانی ئینجا دەست بۆ ئەو کارە دەبات.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی لە ئەوروپا دەگوزەرێ بەهاری ئەوروپییە بەڵام بە شێوەیەکی دیکە و ئێستا فەرەنسا بە زوترین کات داوای سیستمی بەرگری لە کۆمپانیاکانی خۆی کردووە.
ئەمانە بەشێکن لە بابەتەکانی ئەڵقەی ئەمجارەی سەعاتی سفر:
– ناتانیاهۆ فشار لە ترەمپ دەکات بۆ شەڕ
– ترسەکەی ئیسرائیل و بۆمبی ئەتۆم
– ناتانیاهۆ ژنەکەشی سەرۆکوەزیرانی سێبەرە
– ناتانیاهۆ هەر دەستی خۆی دەوەشێنێت
– فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ زانیاری چوونە سەر ئێران
– عێراق و سوریا هیچیان پێناکرێت بۆ ئاسمانیان
– خەڵکی ئێران خۆی ئامادە دەکات
– ئێران کێبڵەکانی ئینتەرنێت دەبڕێت؟
– ئیسرائیل بە مۆساد شەڕەکە دەکات
– هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا و هەڕەشەکەی ئێران بۆ هورمز
– زستانێکی سەخت چاوەرێی ئێران دەکات
– کێ هێرشەکەی سەر ئەردەنی کرد؟
– هێز و توانا و چەکوچۆڵی ئەردەن
– شەڕ روسیا و ئۆکرانیای هیلاک کردووە
– ئەو ژمارانەی ئۆکرانیا بڵاویدەکاتەوە راست نییە
– ئۆکرانیا نەیتوانیوە ئەو هەموو تانک و فڕککە روسیە بشکێنێت
– ئەمەی روودەدات بەهاری ئەوروپییە بە شێوەیەکی دیکە
– هێرشی سعودیە و حوسیەکان بۆسەر یەک