هەواڵەکان؛
سه‌وزه‌ی پیسەکەی تانجه‌ڕۆ لەناوبرا و خه‌ریكه كێشه‌ی كاره‌بای كه‌ركوکیش چاره‌سه‌ر ده‌بێت
ژووری هەواڵ
هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتوی خورماتوو کە باوکی چوار منداڵە، ماوەی 13 ساڵە بێسەروشوێن بووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییه، كوڕێكیشی ده‌ڵێت هێزه ئه‌منییه‌كان هیچیان بۆ نه‌كردوون.
******
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئەو قاچاخچییەیان ده‌ستگیر كردووه، كه به وته‌ی خۆیان، هۆکاری مردنی سێ منداڵی خێزانێکی شاری سلێمانی بوون له توركیا.
******
كێشه‌ی كاره‌بای مۆلیده و نرخه‌كه‌ی خه‌ریكه له كه‌ركوك حه‌ل ده‌بێت و كۆتایی به‌و هه‌ڵڵا و فه‌رته‌نه‌یه‌ش دێت، كه دوو سێ رۆژه شاره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌مڕۆ بڕیاردرا مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ستبه‌كار بكه‌نه‌وه و نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌باش له نێوان 13 تا 15 هه‌زار دینار ده‌بێت.
******
بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی كوردستان ده‌ڵێت، كاكه پێویست ناكات هاوڵاتیان بترسن و كه‌لوپه‌لی زیاد بكڕن، چونكه ئه‌مه واده‌كات نرخ له بازاڕ به‌رزبێته‌وه.