زه‌ڕایه‌ن پێویستی به خوێندنگه‌یه‌كى كچانه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتووانى گه‌ڕه‌كێكى ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن داوا ده‌كه‌ن خوێندنگه‌یه‌كى كچانیان بۆ بكرێته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش وه‌ك ده‌ڵێن، دوورى رێگە و هه‌مانكاتیش باری گوزه‌رانى به‌شێكیان بۆ هاتوچۆپێكردنى كچه‌كانیان له‌بار نییه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له هەڵمەتێک بۆ کردنەوەی خوێندنگەیەکی دیکەی کچان لە زەڕایەن، دانیشتووانى گه‌ڕه‌كى راپه‌ڕین، واژۆیان كۆكرده‌وه و له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌یان ئاراسته‌ى حكومه‌تیان كرد.
گه‌ڕه‌كى راپه‌رین نزیكه‌ى دوو هه‌زار خێزانى لێ نیشته‌جێیه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گه‌ڕه‌كه‌كانى ئه‌و ناحیه‌یه، سێ قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایی و خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی كۆڕانى لێیه، به‌ڵام بۆ كچه‌كانیان خوێندنگه‌ى ئاماده‌یی لێ نییه.
ئاواره حه‌مه‌شه‌ریف كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن، به 964ـى راگه‌یاند، داواكارى ئه‌و خه‌ڵكه‌یان بۆ كردنه‌وه‌ى خوێندنگەیه‌كی كچان به‌ده‌ست گه‌یشتووه و ره‌وانه‌ى په‌روه‌رده‌ى سلێمانیان كردووه.
وتیشی “بڕیاره لیژنه‌یه‌كى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی کردنەوەی خوێندنگایەکه بێن و دیراسه‌ى بابه‌ته‌کە بكه‌ن”.