لە دهۆک هەرزانترینە

لە هەولێر گرانترینە؛ جیاوازیی نرخی غاز لە شارەکانی هەرێم بزانە

964+

وریا فەتاح

نرخی غازی ماڵان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ناوچەکان جیاوازییەکی گەورەی تێدایە. بەپێی بەدواداچوونەکانی تۆڕی 964، لە کاتێکدا نرخی غازی حکومی تا رادەیەک لە زۆربەی ناوچەکان جێگیرە، بەڵام نرخی غازی بازرگانی لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە جیاوازییەکەی دەگاتە چوار هەزار دینار.

بەپێى ئەو نرخانەى تۆڕى پەیامنێرانى 964 لە ناوچە جیاوازەکان وەریان گرتووە، دەردەکەوێت نرخى غازی بازرگانی لە هەولێر و سۆران گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و بە 16 هەزار دینار دەفرۆشرێت، لە بەرامبەریشدا لە دهۆک و زاخۆ هەرزانترینە کە 12 هەزار دینارە.

هەرچەندە نرخى غازى بازرگانى لە دهۆک و زاخۆ هەرزانترینە، بەڵام نرخى غازى حوکمى 500 دینار لە ناوچەکانى تر گرانترە بۆ هەر بوتڵێک.

لیستی نرخی یەک بوتڵ غاز (حکومی و بازرگانی) لە ناوچە جیاوازەکان بەم شێوەیەیە:

📍 هەولێر
🔹 حکومی: 8,500 دینار
🔸 بازرگانی: 16,000 دینار

📍 سلێمانی
🔹 حکومی: 8,500 دینار
🔸 بازرگانی: 13,000 دینار

📍 دهۆک
🔹 حکومی: 9,000 دینار
🔸 بازرگانی: 12,000 دینار

📍 هەڵەبجە
🔹 حکومی: 8,500 دینار
🔸 بازرگانی: 14,000 دینار

📍 گەرمیان
🔹 حکومی: 8,500 دینار
🔸 بازرگانی: 14,500 دینار

📍 راپەڕین
🔹 حکومی: 8,500 دینار
🔸 بازرگانی: 13,000 دینار

📍 سۆران
🔹 حکومی: 8,500 دینار
🔸 بازرگانی: 16,000 دینار

📍 زاخۆ
🔹 حکومی: 9,000 دینار
🔸 بازرگانی: 12,000 دینار