ئەمڕۆ
سلێمانى لەیەک رۆژدا؛ لوتکەى سلێمانى و دادییکردنى گیراوانى لالەزار
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
ئەمڕۆ، شارى سلێمانى دوو رووداوى گرنگى بەخۆیەوە بینى، لەلایەن دادگاییکردنى گیراوانى لالەزار بەڕێوەچوو، لەلایەکى ترەوە لوتکە ئابووریى سلێمانى بەڕێوەچوو.
لە دادگاى سلێمانى و لە درێژەیى دادگاییکردنى گیراوانى لالەزار، دادگاییەکە بەڕێوە دەچێت و تائێستاش بەردەوامى هەیە.
هەر لە سلێمانى، بە بەشدارى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێم، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت و نزار ئامێدى سەرۆک کۆمارى عێراق، لوتکەى ئابورى سلێمانى دەستیپێکرد.
لوتکەکە دوو رۆژ دەخایەنێت و چەندین دیدار و پانێڵ لەخۆى دەگرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح