هەواڵەکان
سەهۆڵەکە بووەتە یاریگا و رۆژانى پشووش کرێى پاس مەدەن
ژووری هەواڵ
“تۆپ تەقی و تیپ هەڵوەشا”، ئەم پەندە رێک وەسفی ئێستای سەهۆڵەکەی سلێمانییە. شەقامێک کە جاران دڵی شار بوو، جمەی دەهات لە خەڵک، بۆنی چای حێلدار و قاقای هاوڕێیانی لێ نەدەبڕا. بەڵام دوای لابردنی کورسییەکان، نە شەقامەکە چێژی جارانی ماوە، نە کاسبکارانیش بازاڕیان جاران.
ژمارەیەک لە دایک و باوکانى قوتابیان لە رێگەى 964ـەوە سکاڵاى ئەوەیان کرد کە شۆفێری پاسەکانی هاتوچۆی قوتابیان پارەی رۆژانی “پشووی فەرمی”یان لێ وەردەگرن، بۆیە 964 کێشەکەى بردە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سلێمان، ئەوانیش بڕیاریاندا هەر شۆفێرێک پارەى رۆژانى پشوو وەربگرێت، لێى قبوڵ ناکەن.
ماوەى هەفتەیەکە، لە بازگەکانى حکومەتى عێراقەوە رێگرى لە هەموو جۆرە کتێبێک دەکرێت کە رەوانەى شارەکانى ژێر دەسەڵاتیان بکرێت، تەنانەت ئەگەر ئەو کتێبە قورئانى پیرۆزیش بێت.
لێم بکڕە بە دڵێکى فراوان، بۆ جارى دووەم دێیتەوە دیسان، ئەمە هاوارى فرۆشتنى کاسبکارێکى دەربەندیخانە، کە بە ماتۆڕێکى سێ تاییەوە کوچە و کۆڵانەکان دەگەڕێت و بە ئاوازێکى خۆش ئەو هاوارى فرۆشى کەلوپەلەکانى دەکات.