زیاتر له 100 ئۆتۆمبێل به‌شدار ده‌بن
پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رالی ئۆتۆمبێل له هه‌ولێر ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره له ئاداری داهاتوو پێشبڕكێی رالی سه‌لاله بؤ ئۆتۆمبێل، گه‌شتێكی له هه‌ولێر ئه‌نجام بدات، كه پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و له چه‌ندین وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش به 964ی راگه‌یاند، پێشبڕکێی رالی سەلالە بە بەشداری زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل بەڕێوەدەچێت و به‌شێكی له هه‌ولێر ده‌بێت.
وتیشی، له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی پێشبڕكێیه‌كه و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیار وایە لە 6.3.2027 پێشبڕكێیه‌كه له وڵاتی هه‌نگاریاوه ده‌ستپێبكات و 22 رۆژ ده‌خایه‌نێت و به چه‌ند وڵات‌دا تێده‌په‌ڕێت.
سه‌ردار ئیسماعیل زانیاری زیاتری باس كرد، “پێشبڕكێیه‌كه بۆ ئۆتۆمبێله و به وڵاتانی هەنگاریا، بولگاریا، رۆمانیا، يۆنان، توركيا، عێراق، كوێت سعوديه و عومان تێده‌په‌ڕێت و به‌شێكیشی له هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌بێت و نزیکەی 400 كه‌س به‌شداری پێشبڕكێیه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئۆتۆمبێله به‌شداره‌كانی پێشبڕكێیه‌كه یه‌ك شه‌و له هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه و دەچنە سەر قەڵای هەولێر و دواتر بە ناو بازاڕی هەولێر گوزەر دەکەن و لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمانیش شەوەکە دەمێننەوە، له‌وێدا میوانداریی ده‌كرێن چەند چالاکییەکی هونه‌ری و كولتووری لەوێ بەڕێوەدەچێت.