بەپەلە
ئاسایشی سلێمانی:
“بە پێنج مووشەک هێرشکراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز”
پەری ساڵح
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان / سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14.9.2026 لە رێگەی پێنج مووشەکەوە هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز.
بەپێی راگەیەنراوەکەی ئاسایش هێرشەکان بەم شێوەیە بوون؛
زڕگوێزەڵە: بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج.
ناحیەی سیروان: مووشەکێک لە نزیک گوندی گورگەچیا کەوتووەتە خوارەوە.
قەرەداغ: مووشەکێک لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو کەوتووەتە خوارەوە.
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتووەتەوە، داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتیان، لە شوێنی رووداوەکان نزیک نەبنەوە و بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پارچە و پاشماوەی مووشەک و درۆنەکان نەکەن.