باوكی عومه‌ر فه‌قێ بۆ 964:
“نازانین كوڕه‌كه‌م له‌سه‌ر چی ده‌ستگیر كراوه”
رێباز یونس – هەولێر
مەحمود فەقێ باوکی عومەر فەقێی بانگخواز و بازرگان رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەی رابردووه‌وه کوڕه‌کەی لە لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە و تا ئێستاش هۆکارەکەی نازانن.
باوکی عومەر فەقێ، كه ئه‌ویش مامۆستای ئاینییه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17.10.2026 به 964ی وت، “کورەکەم پێشتر لەگەڵ کەسێک کێشەی هەبوو تەقەی لە نووسینگەکەی کردبوو، بەڵام دیارنییە کە لەسەر ئەو بابەتەیە ده‌ستگیر كراوه یان نا، بەیانی سەردانی دەکەین و ئەوکات دیار دەبێت کە لەسەر چی دەستگیر کراوە.
عومه‌ر فه‌قێ گه‌نجێكی هه‌ولێره و سه‌ره‌تا وه‌ك بانگخوازی ئایینی ده‌ركه‌وت، دواتر رووی له كاری بازرگانی كرد، له ماوه‌ی رابردووش له‌سه‌ر بابه‌تی كار و پاره كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌بوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا