ئه‌مریكاش ده‌ڵێت له‌ناومان بردوون
ئێران كۆگای مووشه‌ک و درۆنه‌كانی پڕكردووه‌ته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی بلۆمبێرگ، ئێران كۆگای مووشه‌ک و درۆنه‌كانی پڕكردووه‌ته‌وه و هێزی خۆی به‌ده‌ستهێناوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، وه‌ستانی شه‌ڕ هه‌لی به ئێران دا خۆی پڕچەک بكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ هه‌رده‌م ده‌ڵێت تواناكانی هێزی ئێرانیان له‌ناوبردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، رووسیا مووشه‌ک ده‌داته ئێران و ئێستا ئێران مووشه‌ك و درۆنی زۆری ئاماده‌یه.
باسی ئه‌وه‌ش كراوه، پێش شه‌ڕ، ئێران 2500 مووشه‌كی بالیستی هه‌بوو، هه‌واڵگریی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، هێشتا سێ له‌سه‌ر چواری مووشه‌ک و درۆنه‌كانی ماون.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێن، دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان و قهلغانهكانی پاراستنی وێستگه‌كان وێران كراون، مووشه‌كی بالیستی و هێزی ده‌ریایی ئه‌وتۆی نه‌ماون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك ده‌بینرێت، هێرشه‌كان له گه‌رووی هورمز، ئێران به‌هێز پیشانده‌ده‌ن.
بلۆمبێرگ ده‌ڵێت، ئێران پلانی “شه‌ڕی ناهاوسه‌نگ” جێبه‌جێ ده‌كات، مووشه‌ک و درۆنهكانیشی له ناو شاخه‌كان ده‌شارێته‌وه، بۆیه له‌ناوبردنیان كارێكی ئاسان نییه.