هەواڵەکان

بۆ بەنزینی 750 دیناری رێگایان داخست وسەیارەیەکیش کرێ بۆ رۆژێک بە 20 وەرەقە

ژووری هەواڵ

قەیرانی بەنزین و سەرەی دوور و درێژ لە شارەکانی کوردستان بۆ بەنزینی 750 دیناری هەر بەردەوامە و پێناچێت بەمزووانە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

ئەگەر لە هەندێک شوێن خەڵک بەنزینی دەست ناکەوێ بۆ سەیارەکەی و ناتوانێ لە کاتی خۆیدا ئیش و کاری رۆژانەی رایی بکات، بەڵام هەندێک خواپێداو کێشەیان نییە و لە رۆژێکدا 20 وەرەقە دەدەن بە سەیارەیەکی کەشخە، تەنیا بۆ ئەوەی پیاسەیەکی ناو بازاڕی پێ بکەن.

ئێوارەی رۆژانی هەینی روو لە هەر سەیرانگایەکی کوردستان بکەی، لەبەر زبڵ و خاشاک بستێک شوێنت دەستناکەوێ بۆ دانیشتن، ئەوانەی لەبەیانییەوە هاتوون، کەیف و سەفای خۆیان کردووە و زبڵەکانیشیان جێهێشتووە.

ئەوەی حەزی بە فێربوونی میوزیکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی لە هەڵەبجە ئیتر ئاواتەکەیان هاتەدی و بەشی میوزک لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان دەکرێتەوە، لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەڵەبجە دەڵێ، پارێزگار تێچووی سەرجەم خەرجی و دابینکردنی پێداویستییەکانی کارابوونی ئەم بەشە لە ئەستۆ دەگرێ،