لە عەلوەی سلێمانی
خۆمانە هەرزانە و دەرەکی رەنگی گرانی لێ نیشتووە
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە عەلوەی سلێمانی هەرچی بەرهەمی خۆمانەیە هەرزان و تاڵانە، ئەو تاماتەی پێشتر فڕی بوو وە یەک کیلۆی بە هەزار دینار و هەزار و 500 دینار دەستدەکەوت، ئێستا کیلۆی بە 150 دینارە.
بەرهەمی خۆمانە زۆر و بۆرە و دەرەکی و بێگانە بەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار، نرخیان 100 دینار و زیاتر بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 10.10.2026، سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای کشتوکاڵی عەلوەی سلێمانی بە 964ی وت، ئەوەی ئێستا زیاتر چاوی لەسەرە و گران بووە بەرهەمی پەتاتەیە، کە لە 900 دینار و زیاتر یەک کیلۆی بە نرخی کۆ دەفرۆشرێ.
ئەو داوای کرد گرنگی بە پەتاتەی ناوخۆ بدرێ باجەکەی سەری لاببرێ، چونکە ئەمساڵ بۆ ناوخۆ بەرهەمی پەتاتە کەم بووە و دەرەکیش کۆماری ئێران هەناردەی قەدەغە کردووە، ئەمەش وای کردووە نرخی بەرزبێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا