بڕیاری پارێزگارە

هەفتانە تانکەرێک بەنزینی 750 دیناری دەچێتە خورماڵ

ئەحمەد مستەفا

پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەلێ، بە بڕیاری نوخسە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، بەنزینی پاڵپشتیکراو ” 750 دینارییەکە”” دەگات بە قەزای خورماڵ.

بڕیارەکە لە سبەینێ یەکشەممەوە 13.9.2026 جێبەجێ دەکرێ و دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی “بە نرخی 750 دینار” لە خورماڵ دەست پێ دەکات.

بەپێی بڕیارەکە، هەفتانە تەنکەرێک بەنزینی نۆرماڵی حكومی بۆ شۆفێرانی سنوورەکە دابین دەکرێت، لە راگەیەندراوەکە وتراوە، ئەوەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانییە لەسەر شانی هاوڵاتییان.

بەنزینی پاڵپشتیکراو “حکومی” لە هەرێمی کوردستان، جۆرێکە لە بەنزین کە حکومەت بەشێک لە تێچووەکەی لەئەستۆ دەگرێت بۆ ئەوەی بە نرخێکی هەرزانتر بگاتە دەست هاوڵاتیان و بارگرانی داراییان کەم بکاتەوە.