بەنزین فرۆشى سەر جادە بووە

ئاگرەکەى سلێمانى کوژێندرایەوە

964+

رازاو محەمەد- سلێمانى

ئێوارەى ئەمڕۆ، ئاگرێک لە گەڕەکى هەوارى شارى سلێمانى کەوتووە، دواتر دەرکەوت ئاگرەکە لە یەکێک لەو بەنزین فرۆشانە بووە کە لەسەر جادە بەنزین دەفرۆشن.

ئارام عەلى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى بە 964ـى وت،”ئاگرەکە بەبێ زیانى گیانى کوژێندراوەتەوە”.

وەک باسى دەکات، ئاگرەکە لە بەنزینى یەکێک لەو بەنزین فرۆشانە کەوتووەتەوە کە لە شەقامەکە بەنزین دەفرۆشن.

ئاگرەکە بە دیاریکراوى بەرامبەر پارکى هەوارى شار بووە لەسەر شەقامى هەوارى شار.

پێداچووونەوە: وریا فەتاح