گەشتیارانیش بەشیان تێی کەوت
بۆ یادی مەولود لە سەیرانگای گۆپتەپە کۆبوونەوە
964+
شۆڕش قادری
ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی گۆپتەپە بۆ یادی مەلود چوونە سەیرانگایەک و ئەو گەشتیارانەشی چوونەتە ناوچەکە بەشیان تێی کەوت.
یادەکە لەلایەن خاوەنی پڕۆژەیەکی گەشتیاری و سەیرانگەکە رێکخراوە، پیر و گەنج و منداڵی گۆپتەپە داوەتەکەیان قبوڵ کردووە و لەوێن، هەموو ئەو گەشتیارانەش کە ئەمڕۆ چوونەتە شوێنەکە، بەشداریان کرد و شیرینی و پاقلاوەیان بەرکەوت.
لە یادەکەدا سرووتی ئایینی و وتار پێشکەش دەکرێت و هەمووان دڵخۆشن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری