کێشەیان هەیە
دانیشتوانى بان سیتى لە کەلار بە گەورە و بچووکەوە گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
بەم شەوە، دانیشتوانی پرۆژەی بان سیتی لەکەلار، دژى کەموکوڕى لە پڕۆژەکەیان کردبوونەوە.
منداڵانى پڕۆژەکە دەورى پەیامنێرى 964یان داوە و باسى کێشە و گرفتى خۆیانى بۆ دەکەن، یەکێ دەڵێت “یاریگامان نییە” و یەکێ تر دەڵێت “نایەڵن لە کۆڵانەکانیش یارى بکەین”.
گەورەکانیش دەڵێن لە پڕۆژەکە یەک قوتابخانەى بنەڕەتى تێدایە و ئامادەیى تێدا نییە، بۆیە ناچارن منداڵەکانیان ببەنە ناوشار.
ئەوە جگە لەوەى ئاوەڕۆى پڕۆژەکە کراوەیە و وەکخۆیان دەڵێن،” هەرکە بایەک ھەڵدەکات بۆنەکەی ھەمووی دەھێنێتەوە سەر خۆمان”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح