لە سلێمانی

هێشتا هاوین تەواو نەبووە بەرمیلێک نەوت 270 هەزار دیناری تێپەڕاند

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

هێشتا گەرما و هاوین تەواو نەبووە، نرخی بەرمیلێک نەوت لە سلێمانی 270 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

پەیامنێری 964 چووەتە لای چەند نەوت فرۆشێک، ئەوان دەڵێن، لە دوێنێوە نەوت ئاوا بەرزبووەتەوە و لە هەندێک شوێن هەر بەرمیلێک بە 275 هەزار دینار و بە زیاتریش دەفرۆشرێت.

وەک خۆیان دەڵێن، نەوتەکە دەبەنە بەردەرگای ماڵان و بۆشیان بەتاڵ دەکەن، ئینجا بەو سێعرە دەیفرۆشن، بەو حاڵەشەوە چونکە گران دەکەوێ لەسەر هاوڵاتیان، بازاڕی ئەوانیش کزبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوت لە سلێمانی 240 هەزار دینار بووە و ئاوا بڕوا و سەرما خۆی بنوێنێ، زیاتریش بەرزدەبێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری