دوای حەوت ساڵ بە وەتەن شاد دەبنەوە

نزیکەی 700 خێزانی سەرێ کانی ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان

رۆژئاوای کوردستان

دەستەیەکی تر لە خێزانە ئاوەرەکانی سەرێ کانی بارگەو بنەیان پێچەیەوەو بەڕێکەوتنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، بەڵام هێشتا ترسیان لە دۆخەکە هەیەو لەوە دەترسن تووشی ناڕەحەتی ببن.

لە ساڵی 2019 ەوە نزیکەی 13 هەزار خێزانی سەرێ کانی و 55 گوندی دەوروبەری بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارەکان ئاوارەی شارەکانی حەسەکەو قامیشلۆو دێرک و ناوچەکانی تر بوون، دوای حەوت ساڵ بڕیاردرا بچنەوە.

کێشەکە ئەوەیە مانگی پێشوو کاتێک وەجبەی یەکەم چوونەوە لەلایەن دانیشتوانی ئەو ناوچانەوە رێگرییان لێکراو بوو بە شەڕو ناخۆشی، بۆیە ئەمڕۆ بە ڕێوشوێنێکی ئەمنی توندو تۆڵ بەڕێکران.

زەهرە سەمعۆ وتەبێژی لیژنەی ئاوارەکانی سەرێ کانی بە 964ی وت ”ئەو ئاوارانە کە دەگەڕێنەوە دۆخیان باش نییەو لە ناوچەکانی خۆیشیان دیسان دەچنەوە ناو کامپ و چادرگە، بۆیە داوایکرد رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان بچن بە هانایانەوە”.