دژە تیرۆر ناوەکەى گۆڕیوە

ئەحمەد کەرکوکى؛ لە خوێنى گەنجەکەى پردێ خۆش نابین

کاروان ساڵحى- کەرکوک

ئەحمەد کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى دهۆک، داوا دەکات عەلى زەیدى سەرۆک وەزیرانى عێراق خۆى بێتە سەرخەت و دەشڵێت: بەهیچ شێوەیەک لە خوێنى گەنجەکەى پردێ خۆشنابین.

رۆژى 27ـى ئەم مانگە، دژە تیرۆرى عێراق ئۆپەراسیۆنێکى لەناو ناحیەى پردێ ئەنجامدا و وەکخۆیان بڵاویان کردەوە، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ چەند چەکدارێکى داعش، توانیویانە دوو چەکدار بکوژن و دانەیەکیش بە دیل بگرن.

هەر ئەو رۆژە، مێردمنداڵێکى کوردى ناحیەکە، بە گولـلەى شەڕەتەقەکە پێکرا و گیانى بەخشى. ئەمڕۆش دەرکەوت یەکێک لەو دوو کەسەى کە دژە تیرۆر کوشتوویەتى و بە داعش لەقەڵەمى داون، مێردمنداڵێکى تەمەن 14 ساڵى کوردە.

بەوتەى ئەحمەد کەرکوکى، دژە تیرۆر ناسنامەى مێردمنداڵەکەیان گۆڕیوە و کردویانە بە “تیرۆریست”، بەڵام ئەوە تەنیا پاساوێکە بۆ ئەوەى خۆیان لەو کارە دەرباز بکەن.

جەختیشى کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک لە خوێنى ئەو گەنجە خۆشنابن و داواى کرد عەلى زەیدى سەرۆک وەزیرانى عێراق خۆى بێتەسەرخەت و چارەسەرى بکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح