بیپارێزن

دەروونى مرۆڤ وەک مەنجەڵى بوخارە

964+
شاد نورى- هەولێر
“تەندروستى مرۆڤ وەک مەنجەڵى بووخارە، لە کاتى فشاردا ئەگەر بورغویەکانى باش نەبن دەتەقێتەوە”، ئەمە وتەى بەڕێوەبەرى هۆب سەنتەرە بۆ 964 لە رۆژى جیهانى دەروون دروستیى.

ئەمڕۆ 10ـى ئۆکتۆبەر، رۆژى جیهانى دەروون دروستییە. سەنتەرى هۆب لە پارکى سامى عەبدولرەحمان چەند چالاکییەکى تایبەتى بۆ ئەو رۆژە ئەنجامدا.
دلیڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى هۆب سەنتەر لەبارەى دەروون دروستییەوە بە 964ـى وت،”دەروونى مرۆڤ لە شێوەى مەنجەڵى بوخارە، ئەگەر بورغویەکى بەهێزى نەبێت بەرگەى فشارەکان ناگرێت و دەتەقێتەوە”.
ئەو پێى وایە، ئەمڕۆ بەهۆى رووداوەکان و سۆشیال میدیا، بێ هیچ هۆکارێکى دیاریکراو تەندروستى دەروونى خەڵک تووشى شڵەژان دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆى چەندین نەخۆشى تر.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح