گرانترینی 35 هەزار دینارە

کەلوپەلی قوتابخانە بازاڕی گەرمە و جلی هەر قۆناغێک نرخێکە

ئەحمەد شەمزین -هەولێر

بڕیاری یەکپۆشی لە قوتابخانەکان هەرێمی کوردستان جوڵەی خستووەتە بازاڕی ئەو دوکاندارانەی جلی قوتابخانە دەفرۆشن و هەر قیاسێک یان چەن قۆناغێک نرخێکی هەیە.

کۆشش علی دوکاندارە و بۆ 964 دەڵێت، بازاڕ باشە و هاوڵاتیان دێن بۆ کڕینی جلوبەرگ ئێستا گەر بتەوێ هەر چوار جلی قۆناغەکان بکڕی دەکاتە 110 هەزار دینار هەر چەندی نرخەکان هەرزان بێت قازانجە بۆ ئێمە.

وتیشی، مانگێک پێش ئێستا گران بوو بەڵام ئێستا هەرزان بووە جلی باخچەی ساوایان بە 18 هەزارە جلی قۆناغی بنەڕەتی 1تا 6 بە 20 هەزارە جلی 7-8-9 بە 30هەزارە و جلی 10-11-12 بە 35 هەزار دینارە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی