بزانن وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان چی هێناوه
له‌مه‌ودوا درۆن غه‌رامه تۆمار ده‌كات و مینیش هه‌ڵده‌گرێته‌وه
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی بازرگانییه‌وه ژماره‌یه‌ك درۆنی جۆراوجۆری هاورده كردووه، كه كاری جۆراوجۆری وه‌ك هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، رزگاركردنی هاوڵاتیان له خنكان و ئاگركه‌وتنه‌وه ده‌كه‌ن، درۆنیشی تێدایه سه‌رپێچی هاتوچۆ تۆمار ده‌كات و غه‌رامه‌كه‌شت بۆ ده‌نووسێت.
له پێشانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای هاتێكس له هه‌ولێر، كه ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، 964 ئه‌و نمایشی درۆنانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان دابینی كردوون.
مەزن سەرهەد، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای دابان، كه درۆنه‌كانی دابین كردووه، ناساندنی بۆ درۆنه‌كان كرد و كاره‌كانیانی روونكرده‌وه.
وتیشی، درۆنه‌كان بۆ كاری مرۆیی به‌كارده‌هێنرێن، كه درۆنی پێشكه‌وتوون و به سیستمی زیره‌ك و ژیریی ده‌ستكرده‌وه كارده‌كه‌ن، به‌شێكیان بۆ رزگاركردنی هاوڵاتیانه له شاخ و له ئاو و ئاگر، هه‌روه‌ها درۆنی تێدایه مین هه‌ڵده‌گرێته‌وه و رووپێوی شوێنی به مینچێنراو ده‌كات و زانیارییه‌كان ده‌گوازێته‌وه.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، درۆنی گه‌وره‌ی تێدایه، كه ئاگر له شوێنی به‌رز ده‌كوژێنێته‌وه و ده‌توانێت بریندار بگوازێته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كاری تر.
پێشانگه‌ی هایتێكس شه‌شی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكردووه و تا سبه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا