لاندکرۆزەرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا - وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین
دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون
لاندکرۆزەرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
شۆڕش قادری
لە دەڤەری راپەڕین، لاندکرۆزەرێک وەرگەڕا، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و دوو هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین، چەند وێنەیەکەی دەعمەکەی داناوە و نووسیویەتی، کاتژمێر 1:30 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 5.9.2026 ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون و شۆفێرەکەشی گیانی لەدەستداوە.
هۆکاری رووداوەکە بۆ خێرایی زۆر و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێتەوە، بەڵام ناسنامە و شوێنی رووداوەکە بە دەقیقی ئاشکرا نەکراوە.