زیانە مادییەکان زۆرن

ئاگرەکەی فەرمانگەی ئاوی بلێ و بارزان کۆنترۆڵ کرا

ئاکام غەفوور – سۆران

ئاگرەکەی فەرمانگەی ئاوی بلێ و بارزان کۆنترۆڵ کرا و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا ئاگرەکەی فەرمانگەی ئاوی بلێ و بارزان کە لە قەزای مێرگەسۆرە، کۆنتڕۆڵ کراوە”.

باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانە ماددیەکان زۆرن و جارێ نازانن چەند ئامێر و ئۆتۆمبێل سووتاون.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرمانگەی ئاوی بلێ و بارزان ئاگریگرت و تا ئیستاش هۆکارەکەی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری