ئەنوا‌ع میوەی جوان و بەتامی تێدایە

حەوشەی قوتابخانەکەیان کردووە بە باخ و بەرهەمەکەی دەدەن بە پێداویستییەکان

بڕوا مەجید – سەیدسادق

ئەگەر دڵسۆز بوویت و دڵت بە ئیشەکەت خۆش بوو، وەک ئەم بەڕێوەبەر و مامۆستایانە دەبی کە حەوشەی قوتابخانەکەیان کردووە بە باخێکی پڕ لە میوە و بۆ پێداویستییەکانیشیان منەتیان بە کەس نییە، هەر لەو بەرهەمە هەموو شتێکیان دابین دەکەن.

قوتابخانەی شەم لە گوندی سەرای سوبحاناغای سەیدسادق، لەناو حەوشەکەی ئەنواع میوەی تێدایە و دارەکانیش هەمووی بەدەستی مامۆستاکان چێنراون و خزمەت دەکرێن، مامۆستا شاخەوان والی وەک لێپرسراوی ژینگەی قوتابخانەکە بە 964ـی وت، پێنج ساڵە بەریگرتووە و ئەمساڵ چوار تۆن هەنار و 300 کیلۆ زەیتوون و زیاتر لە 200 کیلۆ هەنجیرمان هەبووە، خۆمان و قوتابییەکانیش لێی دەخۆن و ئەوەی دەمێنێتەوە دەیفرۆشین و دەیدەین بە پێداویستییەکانی قوتابخانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەتا ئێستا ئەم باخە باخەوانی نییە و هەر خۆیان، بە بەڕێوەبەر و مامۆستا و کارگوزارەوە خزمەتی دەکەن و دایم دەستیان پێوەیەتی.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری