لە کوێستانەکان بارانێکی کەم دەبارێت بەڵام گەرماکە بەتینتر دەبێ
لەبری فێنک بکات گەرمتر دەبێ
لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان بارانێکی کەم دەبارێت
شۆڕش قادری
لە کوێستان و ناوچە شاخاوییەکان بارانێکی کەم دەبارێت، بەڵام گەرماکە وەک خۆی دەمێنێتەوە و بگرە لە هەندێک شوێن بەتینتریش دەبێت.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 5.9.2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک کات خێرایی با زیاد دەکات بەڵام لە تینی گەرماکە ناشکێنێت.
بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە تاڕادەیەکی زۆر هەروەک ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام لە ئێوارەدا و لە هەندێک شوێن بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نمەبارانێک دەبارێت.
گەرماش لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە دەورووبەری 40 پلەدا دەبێت و لە گەرمیانیش 44 پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی