ئهمشهو
له چیای حهمرین داعش بۆردومان كرا
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
فڕۆکەکانی ئێف 16ی عێراقی ئەمشهو یەکشەممە 11.10.2026 دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و پاشماوەی چهكدارانی داعشیان کردە ئامانج له سنووری پارێزگای دیاله.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردهوه “لەسەر بنەمای بەدواداچوونی مەیدانی و زانیاری هەواڵگری ورد و پشتڕاستکراو کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازییەوە دابینکراوە، و به هەماهەنگی هاوبەش لەگەڵ ناوەندی چاودێری ئاسمانی و سیخوڕی لە فەرمانگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، فڕۆکەکانی ئێف 16 دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا کە حەشارگەیەکیان کردە ئامانج کە پاشماوەکانی داعش لە ناوچەی نارین بەکاریان دەهێنا و لە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، لە ئەنجامدا حهشارگهكه به تهواوی لهناوبرا.