لە بازیان
لە دەروازەکەوە تا ناو کۆڵانەکان چاڵ و چۆڵی دروست بووە
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
شەقامەكانی بازیان وێرانە و قایمقامی قەزاكەش دەڵێت، چوار كۆمپانیای سنورەكە هاتوونەتە سەرخەت و چاكسازی لە شەقامەكانی قەزاكە دەكەن.
پەیامنێری 964 لە قەزاکە بوو، بەدوداچوونی بۆ پرسێکی دیکە دەکرد و بینی لە دەروازەی قەزاکەوە تا ناو کۆڵان و شەقامەکان، بەشێکیان چاڵ و چۆڵی قوڵیان تێدا دروست بووە.
هەندێک لە چاڵ و چۆڵییەکان لە دەروازەی قەزاکەن، خەڵک بچن و بێن ئاسان دەبینن، یان ئەگەر شارەزا نەبن، دەکەونە ناو چاڵەکان و رەنگە تووشی گرفتی پەککەوتنی ئۆتۆمبیلەکانیان ببن.
حکومەت بەهۆی قەیرانی دارایی ئاسان بەدەم نۆژەنکردنەوەوە نایە، تارق رەشید قایمقامی بازیان بە 964ـی وت، چوار کۆمپانیا لە سنوورەکە ئامادەییان دەربڕیوە، بچن و ئەو گرفتانەی سەر شەقەکانیان بۆ چارەسەر بکەن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا