گەرمیان هەر بە گەرمی دەمێنێتەوە و ناوچەکانی دیکە کەمێک فێنک دەبن
هەولێر 35 پلەى سیلیزییە
کەشوهەوای هەرێم بەرەو فێنکی دەچێت؛ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن
وریا فەتاح
لەگەڵ کۆتاییهاتنی مانگی ئاب و نزیکبوونەوە لە وەرزی پاییز، کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و شەپۆلێکی گەرما کۆتایی دێت. بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی کەشناسی، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا جەوێکی تاڕادەیەک فێنک ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە (31ی ئابی 2026)، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، بەڵام گۆڕانکارییە گەورەکە لە پلەکانی گەرمادایە، بەشێوەیەک بەراورد بە دوێنێ، پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی بەرچاو و بە بڕی (4 بۆ 6) پلە دادەبەزن.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممەش (1ی ئەیلولی 2026)، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاسمان بەتەواوی ساماڵ دەبێت، ئەگەرچی پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی زۆر کەم (1 بۆ 2 پلە) بەرز دەبنەوە، بەڵام کەشوهەوا هەر بە فێنکی دەمێنێتەوە و هاووڵاتیان هەست بە کەشێکی ئارام دەکەن.
خشتەی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەمجۆرە دەبێت:
هەولێر:
ئەمڕۆ: 35 پلە | سبەی: 36 پلە
سلێمانی:
ئەمڕۆ: 34 پلە | سبەی: 35 پلە
دهۆک:
ئەمڕۆ: 39 پلە | سبەی: 36 پلە
هەڵەبجە:
ئەمڕۆ: 36 پلە | سبەی: 37 پلە
گەرمیان:
ئەمڕۆ: 39 پلە | سبەی: 39 پلە
چەمچەماڵ:
ئەمڕۆ: 35 پلە | سبەی: 37 پلە
زاخۆ:
ئەمڕۆ: 34 پلە | سبەی: 36 پلە
ئاکرێ:
ئەمڕۆ: 34 پلە | سبەی: 36 پلە
پیرمام:
ئەمڕۆ: 31 پلە | سبەی: 33 پلە
حاجی ئۆمەران (فێنکترین ناوچە):
ئەمڕۆ: 27 پلە | سبەی: 26 پلە