ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به چه‌نده؟
له جیاتی نرخی دۆلار زیكریان نووسیوه
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9.10.2026 بازاڕی فه‌رمیی دۆلار له هه‌ولێر داخراوه و كاسبكارانی دراو له ماڵه‌وه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌می ئۆفیسه‌كانی ئالوگۆڕ له ئیسكان و هه‌ندێك شوێنی تر كراوه‌ن، نرخی دۆلاریش له نێوان 164 بۆ 166 هه‌زار دیناره.
په‌یامنێری 964 وێنه و ڤیدیۆی ئه‌وه‌ی گرتووه، هه‌ندێك له نووسینگه‌كانی دراو له بری نرخی دۆلار، زیكرێكیان له شاشه‌كانیان نووسیوه و ده‌یانه‌وێت به‌م هه‌ینییه له بری خێری دنیایی، خێرێكی ئاخیره‌تیان ده‌ستكه‌وێت.
ئه‌مڕۆ بۆرسه نییه و نرخی دۆلاریش بۆ كڕین 166 هه‌زار دینار و بۆ فرۆشتنیش به 164 هه‌زاره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا