گرێیەک لە منداڵدانی ژنێک دەرهێنرا
کۆیە
گرێیەکی 10 سانتیمەتری لە منداڵدانی ژنێک دەرهێنرا
ئەحمەد مستەفا
گرێییەکی 10 سانتیمەتری بە نەشتەرگەری لە منداڵدانی ژنێک دەرهێنرا، نەشتەرگەرییەکە لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دکتۆر خالید و لە کۆیە ئەنجامدراوە.
تیمەکە دەڵێن، کارەکەیان سەرکەوتوو بووە.
لە راگەیەندراوێکدا تیمە تەندروستیەکەی نەخۆشخانەکە فێرکاری شەهید دکتۆر خالید دەڵێن، نەشتەرگەرییەکی گەورە و ئاڵۆز ئەنجامدرا، ژنەکە تەمەنی 37 ساڵ بووە، گرێیەکی ریشاڵی گەورە بووە.
وە بە قەبارەی زیاتر لە 10 سانتیمەتر لە ناو مناڵدانیدا هەبووە، کە ببووە هۆی ئازارێکی زۆر بۆی، بێ ئەوەی زیان بەر منداڵدان و هێلکەدانەکانی بکەوێ نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هاتووە.
بەگوێرەی توێژینەوەکان، نیشانەکانی گرێی منداڵدان، دەکرێت بریتی بن لە خوێنڕژانی زۆری مانگانە، ئازاری بەردەوام، فشار، یان ئازاری پەیوەندیی جنسی.