تایەیان سووتاند

ئاوارەکانى سەرێ کانى گردبوونەوە؛ داوا دەکەن پرۆسەى گەڕانەوەیان خێرا بکرێت


گەرناس مەعۆ- رۆژئاواى کوردستان

دژى راگرتنى پرۆسەى گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانى خۆیان، ژمارەیەک لە ئاوارەکانى سەرێ کانى گردبوونەوە.

خۆپیشاندەران کە لە کەمپەکانى حەسەکە نیشتەجێن، بە سووتاندنى تایە و ناڕەزایەتى دەربڕین، رێگەیەکى سەرەکیان داخست.

ئەوان داوا دەکەن پرۆسەى گەڕانەوەیان خێرا بکرێت و پەلە بکرێت لە گەڕانەوەیان بۆ ناوچە رەسەنەکانى خۆیان.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح