گەرما تاقەتپڕوکێنەکە بەردەوام دەبێت – وێنە؛ ئەرشیف
بەرزترینى 46ـە
ئەمڕۆ و سبەینێش کەشەکە گەرمە
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، بۆ ئەمڕۆ و سبەیش کەشەکە بەگەرمى دەمێنێتەوە و گەرمیانیش هێشتا لە چلەى هاویندایە.
وەک ئەوەى کەشناسى پێبینى کردووە، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەورە، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نیمچە هەور دەبێت. بەڵام کەشەکە بە گەرمى دەمێنێتەوە بەم شێوەیەى خوارەوە:
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە
هەولێر:43 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:40 پلەی سیلیزی
گەرمیان:46 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی
کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممەش جیاوازییەکى زۆرى نابێت و پلەکان بەمشێوەیەن بەڵام 1 بۆ 2 پلە دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:39 پلەی سیلیزی
گەرمیان:45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:31 پلەی سیلیزی