لە هەولێر

مەولودە و 100 کەس خوێن دەبەخشن

کاردۆست حسێن ـ هەولێر

یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام “محەمەد د.خ” کراوە بە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکی خوێن بەخشیندا، زیاتر لە 100 کەس خوێن ببەخشن.

مستەفا عەبدوڵا، رێکخەری ئەم هەڵمەتەیە، جگە لەم کارەی گەنجێکە ساڵانە خوێن دەبەخشێت و هەڵمەت رێکدەخات بۆ خوێن بەخشین ئەمرۆش بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام “محەمەد د.خ” ئەم هەڵمەتەی رێکخست.

مستەفا عەبدوڵا بە 964ـی وت، لەو کاتەی کە زانیم دایکم توشبووی شێرپەنجەیە هیچ ساڵێک نەبووە زیاتر لە چالاکییەکم نەبێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە کارەکانی زیاتر بۆ توشبوانی شێرپەنجە بووە و لەم هەڵمەتی خوێن بەخشینەش بێ بەشیان ناکات.

عەبدولقەهار عەلی، سکرتێری کۆمەڵەی خوێن بەخشانی کوردستان لەبارەی هەڵمەتەکە بە 964ی وت،  ئەمڕۆ بۆنەی تایبەت ئەنجامدەدرێت، ئەوانیش هەستاون بە هەڵمەتێکی خوێن بەخشین زیاتر لە 15 ساڵە ئەوەیان کردووە بە کلتورێک لەلای خۆیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا