لە سلێمانی

تەرمی وەستا قادری کەبابچی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

نیوەڕۆی ئەمرۆ تەرمی وەستا قادری کەبابچی لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی دۆزرایەوە و گومان دەکەن خۆی کوشتبێ.

ئاری لەتیف وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ 964 وتی: تەرمی وەستا قادری کەبابچی بە مردووی لە ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی کوردسات دۆزراوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری مردنەکەی دیارنییە، لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت و یەکلایی نەبووەتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیس بۆ پەیامنێرمان رایگەیاندووە؛ کە دەمانچەیەک لە تەنیشت تەرمەکەیەوە بووە، بەڵام بە فەرمی دیارنییە هۆکارەکەی.

وەستا قادری کەبابچی یەکێکە لە کەبابچیە ناسراوەکانی شەقامی ئۆرزدی سلێمانی، لە ئێستادا کەسوکاری لە پزیشکی دادین و چاوەڕێن تەرمەکەی وەرگرنەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح