لە شوێنێکی وێرانەوە بۆ باخچەیەکی پڕ لە گوڵ؛ چیرۆکی باخچەوانێکی دڵسۆز


دەریا ئەحمەد – تەقتەق

لە قوتابخانەی تەقتەقی هاوڕێی بنەڕەتیدا، باخچەیەک هەیە کە بە گوڵە جۆراوجۆرەکانی جوانییەکی تایبەتی بە قوتابخانەکە بەخشیوە، باخچەیەک کە حەکیم عەبدولڕەحمان بە خۆشەویستی و ماندووبوونی خۆی دروستی کردووە.
حەکیم کە لە ساڵی 2018ەوە وەک باخچەوان لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە لەم قوتابخانەیە دامەزراوە، دەڵێت، ئەوکات شوێنەکە وێران بوو، بەڵام بە هاوکاری خێرخوازان و هەوڵی خۆی، خۆڵەکەی گۆڕی و باخچەکەی ئاوەدان کردەوە.
ئەو تەنیا باخچەی قوتابخانەکەی خۆی نەکردووەتە گوڵستان، بەڵکو تۆوی گوڵیشی بۆ زۆربەی فەرمانگە و قوتابخانەکانی کوردستان ناردووە، هەروەها بۆ ئێران و چەند وڵاتێکی ئەوروپاش.
حەکیم دەڵێت، بەدرێژایی ساڵ ناهێڵێت باخچەکە بێ‌گوڵ بێت و هەر وەرزێک گوڵی گونجاو دەچێنێت. ئەو داوا دەکات وەزارەتی پەروەردە هەموو قوتابخانەکان پابەند بکات باخچەکانیان بڕازێننەوە، چونکە ژینگەی جوان دڵی قوتابییان بە قوتابخانە خۆش دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا دڵی لای قوتابییەکانە و دەڵێ، فێرم کردوون لەبری ئەوەی حەز لە گوڵەکان بکەن، خۆشەویستی خۆیانیان بۆ دەربڕن، بەم جۆرە گوڵەکانیشم دەپارێزم.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا