سەدام پرسیاری کلیلەکانی لە دوکتۆر مەحموود عوسمان کرد

964+

ژووری هەواڵ

لە ئەڵقەی چوارەمی دیداری تایبەتی 964 دوکتۆر مەحموود عوسمان کۆمەڵێک چیرۆک و وێنای نەبینراو و سەرنجڕاکێشی سەردەمی شاخ و دانوستانە سیاسییەکان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ رژێمی پێشووی عێراق دەگێڕێتەوە، لەم بەشەدا، ناوبراو باس لە وردەکاریی دیدارەکەی لەگەڵ سەدام حسین دەکات و دەڵێت لە کاتی گفتوگۆکاندا سەدام پرسیاری کلیلەکانی لێکردووە و ئەویش بەڕوونی جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەک لایەنێکی بەشدار، ئەویش بەرپرسیارە لەو رووداوانەی بەسەر ناوچەکە و گەلی کورددا هاتوون.

ئەم ئەڵقەیە پڕە لە بەسەرهاتی کاریگەر و نهێنیی مێژوویی، لەوانە خەوە سەیرەکەی و شکانی گۆچانی عەلی عەسکەری پێش رووداوی هەکاری، چیرۆکی داوای ئێرانییەکان بۆ کوشتنی قاسملو بەرامبەر پێشکەشکردنی 100 تفەنگ و هاوکاریی سەربازی، و چۆنیەتیی دابەزاندنی لە فڕۆکەدا لەسەر داوای ئەفسەرێکی سەدام، هەروەها دوکتۆر مەحموود باسی ئەو گفتوگۆ سەختە دەکات کە لەگەڵ سەدام هەیبووە، لەوانە کاتێک پێی وتووە گوندەکەی خۆت ناگۆڕیتەوە بە هەموو دنیا لەبارەی دۆسیەی ئەنفالەوە، یان ئەو کاتەی مام جەلال پێشنیاری کردووە بۆ دیداری سەدام بچن.

دیدارەکە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش رووداوە هەستیارەکانی مێژووی خەباتی کورد و پەیوەندییە سیاسییە ئاڵۆزەکانی ئەو سەردەمە دەگێڕێتەوە و چەندین وێنای جیاواز لە هەڵسوکەوت و گفتوگۆکانی نێوان سەرکردە کوردەکان و دەسەڵاتدارانی بەغدا دەخاتەڕوو، کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر وردەکارییە نەبیستراوەکانی ژیانی سیاسی و مێژوویی دوکتۆر مەحموود عوسمان.

لەم لینکەوە بینەری تەواوی پڕۆگرامەکە بن