بەرتیلیان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرێکی کارەبا و فەرمانبەرێکی سزای مادی و مەعنەوی دران

ئەحمەد مستەفا

دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەندی لە بەغدا، بڕیاری سزادانی شەش ساڵ زیندانیکردن و سزای دارایی بەسەر بەڕێوەبەرێکی گشتیی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبای ناوەڕاست و فەرمانبەرێک سەپاند.

ئەوەش بەهۆی سەلماندنی، وەرگرتنی بەرتیل لە کاتی دەوامدا.

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای تایبەتمەند بڕیاری سزادانی ئامادەیی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی کارەبای ناوەڕاست “فوراتی ناوەڕاست” و فەرمانبەرێکی هاوڕێی دەرکردووە بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەکە، دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ناوەندی بڕیاری سزادانی شەش ساڵ زیندانیکردن و سزای دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دیناری بەسەر هەردووکیاندا سەپاندووە.

سزادانەکە لەسەر بنەمای وەرگرتنی بەرتیل بووە لە کۆمپانیایەک لە بەرامبەر ڕادەستکردنی شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایە.