دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕێک پێکیاندادا

لەناو شاری سلێمانی رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لەناو شاری سلێمانی و لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا و ماتۆڕسوارەکە بەسەختی برینداربوو.

پەیامنێری 964 بەسەر رووداوەکەدا کەوتووە و دەڵێت، رووداوەکە لە ئاست دووڕیانەکەی سەرچنار روویداوە، ئۆتۆمبێلێکیان ویستوویەتی لە یوتێرنەکە بگەڕێتەوە، کتوپڕ لە دواوە ئۆتۆمبێلێکی دیکە و ماتۆڕسکیلێک خۆیان پێداکێشاوە.

ئۆتۆمبێلێکیان لەدەستی وەرگرتووە و وەرگەڕاوە، ئەوەی دیکەشیان کەوتووەتە سەر بولوارەکە و ماتۆڕسوارەکەش پەڕیوەتە قەراغ جادەکە.

بەقسەی شایەتحاڵانی رووداوەکە، هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان سەلامەت دەرچوون، بەڵام ماتۆڕسوارەکە بە سەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری