"لە هەر 10 دەفتەرێک 10 ملیۆن زەرەری کردووە"

دۆلار بازاڕی شڵەژاندووە و خەڵکێکی زۆر زەرەرمەندبوون

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دۆلار بازاڕەکانی کوردستانی شڵەژاندووە و ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕ لە هەولێری پایتەخت 100 دۆلار 163 هەزار دیناری تێپەڕاند.

موخلیس یاسین خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوە لە بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “نرخی دۆلار جێگیر نییە و بەرز و نزمی زۆر دەکات، ئەم دوو رۆژە خەڵك خەسارەیەکی زۆری کردییە و برادەرم هەیە، لە هەر 10 دەفتەرێک 10 ملیۆن دینار زەرەری کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ کورتهێنانی حکومەتی عێراق دەگەڕێتەوە و دەنگۆی ئەوەش هەیە کە عێراق ناچار بێ، پارەی زیاتر چاپ بکات، ئەگەر ئەو کارە بکات، هێندەی دیکە نرخی دۆلار بەرزتر دەبێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری