دۆلار له سلێمانی لە 166 هەزار دینار داخرا
“هه‌ڵاوسانی بازاڕ دروست بووه و كاتییه”
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا – سلێمانی
ئه‌م ئێواره‌یه له گه‌رمه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، بازاڕی دراوی سلێمانی له‌سه‌ر نرخی 166 هه‌زار بۆ هه‌ر 100 دۆلار داخرا، مامه‌ڵه‌كارێكی بازاڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ خه‌ڵك هه‌بوو په‌لاماری دۆلاری دا.
ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژوویی بوو له مامه‌ڵه‌ی دۆلار له عێراق و كوردستان و نرخی به‌رزبووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق نرخی 100 دۆلاری كرده 151 هه‌زار دینار به فه‌رمی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7.10.2026 بازاڕی دراوی سلێمانی له‌سه‌ر نرخی 166 هه‌زار بازاڕی داخست و چاوه‌ڕێی سبه‌ی ده‌كات.
شوان محه‌مه‌د، مامه‌ڵه‌كاری دۆلار له بازاڕه‌كه به 964ی وت، هه‌ڵاوسانه‌كه دروست بووه، به‌ڵام ئه‌م نرخه‌ی دۆلار كاتییه و هێشتا به فه‌رمی په‌سند نه‌كراوه.
وتیشی، هه‌ندێك له مامه‌ڵه‌كاران كاره‌كانیان راگرت، خه‌ڵكێكیش كه قه‌رزار بوو، ئه‌مڕۆ په‌لاماری دۆلاریان دا و نرخ به‌رزبووه‌وه.
ئه‌و مامه‌ڵه‌كاره پێی وایه خه‌ڵك پێویستی چاوه‌ڕێی په‌سندكردنی بڕیاری نرخی نوێی دۆلار بكه‌ن و زیان له خۆیان نه‌ده‌ن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا