هۆکاری رووداوە هاتوچۆکەی سلێمانی
بەهۆی خێراییەوە پەڕیوەتە سایدی بەرامبەر و چەند ئۆتۆمبێلێکی داغان کرد
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
هۆکاری رووداوە هاتوچۆکەی سلێمانی خێرایی سەیارەیەک بووە کە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی و چەند ئۆتۆمبێلێکی داغان کرد.
ئەمشەو سێشەممە 20.10.2026 لەبەردەم کەمپی زانکۆی سلێمانی چەند ئۆتۆمبێلێک پێکیاندادا، پەیامنێری 964 چووەتە شوێنەکە و بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی کەتوون، هۆکاری رووداوەکە خێرایی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە، بەوهۆیەوە شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بەعەمودێکی قەراغ جادەکەدا کێشاوە، دواتر پەڕیوەتە سایدی بەرامبەر و لە چوار بۆ پێنج ئۆتۆمبێلی دیکەی داوە.
لە رووداوەکەدا کەسێک برینداربووە و ئۆتۆمبێلەکانیش زیانی ماددی زۆریان بەرکەوتووە.
تیمەکانی هاتوچۆی سلێمانی لە شوێنی رووداوەکەن و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری