"دەبێت بازاڕی کار رێکبخرێتەوە"
وەزیری خوێندی باڵا: پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندکار موقەدەسە
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
دکتۆر ئارام محەمەد، وەزیری خوێندی باڵا بە 964ی وت، پەیوەندی نێوان مامۆستا و خوێندکار موقەدەسە و هیچ پەیوەندیەکی ناشەرعی و لە دەرەوەی دابونەریت قبوڵکراو نییە.
ئەمڕۆ خولی 41 هەمینی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی بوو، لەوێ دەرچووان و کەسوکاریان کۆببوونەوە، هەروەها وەزیر لەوێ ئامادە بوو پەیامنێری 964 چووە لای و گفتوگۆیان کرد.
لەبارەی ژمارەی دەرچووانی ئەمساڵ، وەزیر وتی، ئەمساڵ لە زانکۆی سلێمانی سێ هەزار و 438 کەس تەخەروج دەکەن و دەکەونە ناو بازاڕی کارەوە.
ئەو وتی، هەوڵمداوە بەربەستی دارایی نەبێت بە رێگر لەبەردەم خوێندنەکەیان ئەوەندەی توانیوومە بۆ خوێندکاران کارئاسانیی دارایم کردووە، وە دەڵێ، دەبێ بۆ دروستکردنی ئیش و کار بۆ خوێندکاران، بازاڕی کار رێکبخرێتەوە.
داڕشتنەوە: ئەحمەد مستەفا