لە ژیاندا ماوە
هەواڵى گیانلەدەستدانى کرێکارەکە راست نەبوو
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
دواى ئەوەى لە زۆر دەزگای میدیایى بڵاوکرایەوە کە ئەو کرێکارەى لە ئاگرى کۆگاکەى سووتەمەنى لە تانجەڕۆ 90%ـى جەستەى سووتابوو، گیانى لەدەستداوە، بەڵام 964 پەلەى نەکرد و سۆراغى بابەتەکەى کرد، کۆمپانیاى هەوارى تازە کە خاوەنى کۆگاى سووتەمەنییەکەیە، بە 964ـى وت،”هەواڵى گیانلەدەستدانى کرێکارەکەمان، دوورە لە راستییەوە”.
ئاشکراشیان کرد کە ئێستا کرێکارەکە لە نەخۆشخانەیەکى شارى سنە، لەژێر چاودێرى وردى پزیشکیدایە.
کرێکارەکە کوردە و خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستانە، لە ئاگرەکەى کۆگایەکى سووتەمەنى ناوچەى تانجەڕۆ، 90%ـى جەستەى سووتا و تاکە بریندارى ئاگرەکە بوو کە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح