دوێنێ شەو چی روویدا؟

ترەمپ و نەتانیاهۆ پشتی یەک بەرنادەن و بەرشەییەکانیش بە خەمەوە خەوتن

964+

پەری ساڵح

هاندەرانی بەرشە بە خەمەوە سەریان خستەسەر سەرین و جەژن جەژن ریاڵیەکان بوو، ترەمپیش پشتی نەتانیاهۆی گرتووە و خوا رەحم کات، کورت و پوخت بزانە چی روویداوە:

📌شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکی گردجان ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە پاسکیلسوارێکی تەمەن 16 ساڵاندا و بەسەختی برینداربوو، دواتر گیانی لەدەستدا و شۆفێری بارهەڵگرەکەش لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

📌شەوی رابردوو بەخت یاوەری بارسێلۆنا نەبوو، لە یاری کلاسیکۆ 1-2 ریال مەدرید بردییەوە و هاندەرانیشیان بە دڵێکی خۆش ئاهەنگیان گێڕا.

📌نەتانیاهۆ: ئێران وەک “دووپشکێکی بریندار” وایە، رەنگە دوای پێوەدانی خۆی لێمان بدات و لێمان بداتەوە، رێنماییشم داوەتە دەزگای مۆساد و سوپا کە کار بۆ رووخاندنی رژێمی ئێرانی بکەن.

📌ترەمپ: داوا لە ئیسرائیلییەکان دەکەم دەنگ بە نەتانیاهۆ بدەن.

📌ترەمپ: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت باجێکی کەمە لە بەرامبەر رێگری کردن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، بێگومان ئێمە زیاتر لە هەر کاتێکی تر نەوت لە تەنگەی هورمز دەردەهێنین.

📌ترەمپ: ئێران خراپترین و گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانیکاری تیرۆرە، بەڵام لەم رۆژانە لە ئێران نادەین.

📌ترەمپ ستایشی گەلی لیبیا دەکات و دەڵێت هاوبەشییەکی بەهێز لە نێوان واشنتن و لیبیا هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

📌سێنتکۆم: رێڕەوە سەرەکییەکانی تەنگەی هورمز بە تەواوی لە مینە دەریاییەکانی ئێران پاککراونەتەوە، ئەمەش هاوکار بووە لەوەی لە وەرزی هاوینەوە تا ئێستا زیاتر لە 1.5 ملیار بەرمیل نەوتی خام بە سەلامەتی هەناردە بکرێت.

📌سعودیە رایگەیاند کە بۆ بێلایەنکردنی مەترسییەکان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئاسمانی لە سەنعا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حو*سییە*کان دەستپێکردووە؛ لەم ئۆپەراسیۆنەدا پێنج کۆگای هەڵگرتنی سارۆخی بالیستی و شەش سەکۆی ئاراستەکردنی سارۆخ تێکشکێندراون.

📌رۆیتەرز: چاوەڕوان دەکرێت بەرپرسانی باڵای سعودیە، تورکیا و پاکستان ئەمڕۆ دووشەممە لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆببنەوە.

📌هاوکات میدیای حو*سییە*کان ئاماژەیان بە روودانی هێرشە ئاسمانییەکان کردووە و خۆشیان رایانگیاندووە کە هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی ریاز و چەند بنکەیەکی ئاسمانی و دەریایی لە باشووری سعودیە.

📌دەزگای ئاسایشی ئوردن رایگەیاند، کە دوای دەستنیشانکردنی شوێنی سێ تیرۆریستەکەی ئەنجامدەری هێرشەکەی کەنیسەی “حەمود” لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا لە ناو خانووێکی چۆڵکراوی پارێزگای کەرەک، لە ئۆپەراسیۆنێک و دوای رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری، توانرا هەرسێ تیرۆریستەکە دەستگیربکرێن.

📌زێلینسکی: پێشکەوتنێکی زۆر هێواش هەیە لە هەوڵەکان بۆ گەیاندنی موشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا، بەڵام زانیاریمان لە ئەمریکا وەرگرتووە دەربارەی هێرشە موشەکییە بالیستیەکانی رووسیا

📌زێلینسکی: کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لە نێوان ئەمریکا، ئۆکرانیا و رووسیا لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

📌رۆیتەرز: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتنی لویز ئیناسیۆ لولا دا سێلڤا، سەرۆکی بەرازیلی بۆ خولی چوارەم راگەیاند.

📌رۆیتەرز: ئەلێکساندەر ڤوچێچ سەرۆکی حزبی دەسەڵاتداری سربیا دانی بەوەدانا کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بە بزووتنەوەیەک دۆڕاوە، کە لەلایەن خوێندکارانی وڵاتەکەوە سەرکردایەتی دەکرێت

📌بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.8 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی “هیندوکۆش”ی لە ئەفغانستان هەژاند.