9 رۆژ لەمەوبەر روویدابوو

لە رووداوى تەقینى غازەکەى کەڵەکچى؛ خاوەن ماڵەکە گیانى لەدەستدا

شڤان عەبدوڵا – دهۆک

نۆ رۆژ لەمەوبەر، بەهۆى تەقینى غاز لە ماڵێکى ناحیەى کەڵەکچى لە سنوورى پارێزگاى دهۆک، پێنج کەس بەهۆى سووتانەوە بریندار بوون کە برینى سێ کەسیان زۆر بوو، بەهۆیەوە ئەمڕۆ خاوەنى ماڵەکە گیانى لەدەستدا.

لە رووداوەکەدا، جگە لە شاکر شێروان کە خاوەنى ماڵەکەبوو، دوو دراوسێش کە بۆ بەهاناوەچونیان رۆشتبوون بەشێکى جەستەیان سووتاو و ژنى ماڵەکە و کچێکیشیان بە سووکى بریندا بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. شیلان ئەنوەر بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى سووتاویى دهۆک بە 964ـى وت،”بەهۆى ئەوەى رێژەى سووتاویى خاوەن ماڵەکە رێژەکەى 70% بوو، بەداخەوە ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا”.

لەبارەى بریندارەکانى ترەوە ئاشکراى کرد کە دۆخى تەندروستیان جێگیرە و مەترسیان لەسەر نییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح